٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاژانسە جیهانییەكان: رەوشی عێراق زۆر ئاڵۆزبووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/ ئاژانسە جیهانییەكان ئاماژە بە تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق دەكەن، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان مەترسی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە عێراق دەخاتەڕوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان (میدل ئیست _ النخیل_ AFP_STV_ natlione) بارودۆخی ئەمنی عێراق زۆر ئاڵۆزبووە، بەجۆرێك لە ماوەی یەك مانگی رابردوو زیاد لە 200 تەقینەوەی گەورە لە سەرجەم شارەكانی ئەنجامدراوە و ژمارەی كوژرا و بریندارەكانیش لە گەڵ چەند ساڵی رابردوو زیادی كردووە، هاوكات نوێنەری نەتەوەیە كگرتووەكان لە عێراق ئاماژە بەوە دەكات، تا ئێستە ژیانی ئاسایی بۆ هاووڵاتیانی عێراق نەگەڕاوەتەوە و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە هەڵكشانە.

بەپێی قسەی چاودێرانیش پێشبینی بەرپرسانی عێراق بۆ دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سەقامگیری وڵات راست دەرنەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار