٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر داوای دەركردنی تاڵیبان لە خاكی قەتەر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ سەرۆكی رەوتی سەدر لە عێراق داوای دەركردنی بزوتنەوەی تاڵیبان دەكات، لە خاكی قەتەر و بەمەترسیدار ناوی دەبات.

دوای كردنەوەی نووسینگەی فەرمی بزوتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر، ئەمڕۆ 22/6/2013 موقتەدا سەرد داوای داخستنی نووسینگەی فەرمی ئەو بزوتنەوە لە قەتەر دەكات، لەمبارەوە لە بەیان نامەیەكدا سەدر دەڵێت: زۆر بەداخەوە بۆ قەتەر كە رێگەی داوە بە كردنەوەی نووسینگەی فەرمی تاڵیبان، لە كاتێكدا ئەو بزوتنەوەیە هاوكاری و پاڵپشتی راستەوخۆی تیرۆرە.

هاوكات داوا لە زانكۆی عەرەبی و رێكخراوی نێودەوڵەتی ئیسلامی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات كە فشار بهێنن بۆ وڵاتی قەتەر بۆ ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان لەخاكی ئەو وڵاـە وەدەربنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار