٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەکی جۆری گەیشتە دەست چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا

سەرچاوە: KDP.info

سوریا –  KDP.info  دوای دانوستانێکی چەند رۆژە چەکی جۆری  و یەدەگە سەربازییەکان گەیشتە دەست چەکدارانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا، کەناڵی جەزیرەی ئاسمانی لە زاری گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئازادی سوریا گواستەوە : دوای دانوستانێکی چەند رۆژەی نێوان ئەوان و وڵاتانی دۆستی سوریا لە کۆتاییدا ئەو چەکانەی کە سوپای ئازاد داوای  کردبوو گەیشتە دەست چەکدارەکانیان لە سوریا. عەبدلحەمید زەکریا ئەوەشی راگەیاند :  چەکەکانی گەیشتوو بریتی بوونە لە چەکی دژە زریپۆش و بەرژینی بەرگری و ئاسمانی و هەروەها گوللە تۆپی یەدەگ بۆ زریپۆشەکان و چەندین پێداویستی دیکەی سەربازی ،  گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئازادی سوریا ناوی ئەو وڵاتەی نەهێنا کە چەکەکی پێداون. 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار