٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند مانگێکە ئەمەریکا مەشق بە چەکدارانی سوریا دەدات

سەرچاوە: KDP.info

سوریا –     KDP.info/ دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ماوەی جەند مانگێکە مەشقی سەربازی بە چەکدارانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا دەدات لە ئوردن و تورکیا بەمەبەستی شەڕکردن لە دژی هێزەکانی بەشار ئەسەد، رۆژنامەی لۆس ئەجلس تایمزی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگری سەربازی ئەمەریکا لە هەریەک لە تورکیا و ئوردن دەستی بە مەشق پێدانی سەربازی بە چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن رووبەرووی زریپۆش و فڕۆکەکانی رژێمی بەشار ئەسەد فێری شەڕی ناو شار ببنەوە.  هاوکات رایگەیاند کە ئەو مەشقە چەند مانگێکە دەستی پێکردووە ، لە بەرامبەر دە بەرپرسانی سوپای ئازادی سوریا پەیمانیان بە ئەمەریکا دا، ئەگەر چەکیان پێبدات ئەو چەکانە بە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە سوریا نادەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار