٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بنکەیەکی ئەتۆمی ئەمەریکا تێشکی ئەتۆمی بڵاودەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن –     KDP.info/  لە یەکێک لە بنکەکانی ئەتۆمی ئەمەریکا مەترسی لە سەر بڵاوبوونەوەی تیشکە ئەتۆمییەکانی پاشماوەی بنکەکە لە ئاراداییە و رێوشوێنی توند لەو باریەوە گیراوەتە بەر ، جای ئیسلی والی  ولایەتی واشنتن  رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی لە بنکەی هانفۆرد رێژەکەی نەگیشتۆتە سەر ئەوەی کە هەڕەشە لە سەر گیانی دانیشتوانی ناوچەکە دروست بکات، بەڵام دەبێت حکوومەتی  ئەمەریکا بەزووترین کات رێوشوینی توند لەوبارەیەوە بگرێتە بەر.  والی واشنتن ئەوەشی خستەروو:  کە بڵاوبوونەوەی ئەو تیشکە ئەتۆمییانە بۆ پاشماوەی شەڕی ساردی نێوان ئەمەریکا و یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو دەگەڕێتەوە و ماوەی چوار مانگە  بڵاوبوونەوەی تیشکەکە دەستی پێکردووە . 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار