رێژەی گەندەڵی لە عێراق ئێستە بۆتە 18%

عێراق – KDP.info/ رێژەی هەژاری لە عێراق بە بەراورد لە گەڵ ساڵی 2007 پێنج پلە هاتۆتە خوارەوە. بەڵام دیاردەی گەندەڵی هەر وەک خۆیەتی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە سۆمەرییە نیوز رایگەیاند: رێژەی هەژاری بە هۆی پلانەکانی حکوومەتەوە توانراوە کەمبکرێتەوە، ڕێژەی هەژاری لە وڵات ساڵی 2007 بریتی بووە لە 23%، بەڵام لە ساڵی 2013 ئەو ڕێژەیە بۆتە 18%، عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەت ئەوەشی خستۆتەروو کە ئاماری رەوشی گوزەرانی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق لە شار و لادێكان وەرگیراوە. و رێژەکە بەگشتی دابەزییەوە لە بارەی رێژەی گەندەڵی لە عێراق گوتەبێژی وەزارەتی پلاندان رایگەیاند: هیچ ئامێرەکمان لە بەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی ئامێرە رێکخراوەکان ئاستی گەندەلی وەک خۆیەتی.
جێگەی باسكردنە وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی 2012 پلانێكی بە بڕی 275 ملیار دۆلار بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ هەلی وەبەرهێنان و هێنانە خوارەوەی ئاستی هەژاری تەرخان كرد.




