بەهەزاران شیعەی عێراق ئامادەن بچنە سوریا بۆ شەڕکردن

عێراق – KDP.info / ئەگەر شیعە و مەزارگەكانی رووبەڕووی هێرشی دیكە ببنەوە,بە هەزاران شیعە لە ناوەو و دەرەوەی عێراق چەك لە دژی رێكخراوی قاعیدە لە سوریا هەڵدەگرن.وەزیری گواستنەوەی عێراق، هادی عامری، بە رۆیتەرزی رایگەیاند: ئەگەر دەستدرێژی بۆ سەر شیعەكانی سوریا بەردەوام بێت و هاوكاری وڵاتانیش بۆ ئەو كەسانەی هێرشیان دەكەنە سەر بەردەوام بێت، ئەوا هەزاران شیعەی عێراق ئامادەن بچن بۆ سوریا و چەك دژی ئەو گروپە چەكدارە توندڕەوانە هەڵگرن. عامری ئەوەشی خستە روو : هەفتەیەك بەر لە ئێستا ، لەدیداریک لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و بە راشكاوانە پێم راگەیاند، ئێمە هانی كەس نادەین بۆ ئەوەی بچێت بۆ سوریا و بەشداری شەڕ بكات، بەڵام زۆر بەراشكاوانە پێت دەڵێم، ئەگەر وەكو ئەو دەسترێژییەی كرایە سەر گوندێكی شیعەنشین لە دیرلزوور، دەستدرێژی بكرێتە سەر مەرقەدی زەینەب، ئەوا یەك و دووان ناچن، بەڵكو بەهەزاران گەنجی شیعە دەچن هاوشانی رژێمی سوریا دژی قاعیدە و ئەوانەی پاڵپشتییان لێدەكەن، شەڕ دەكەن.




