٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردوغان لە گەڵ كۆمیتیە عەقڵمەنداندا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دووبارە لە گەڵ گروپی عەقڵمەندانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد كۆ ببێتەوە.

لەمبارەیەو ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە لە چوارچێوەی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورددا، كۆمیتەی عەقڵمەندان، یەكەمین قۆناغی كارەكانی خۆی بە كۆتاهێناوە و بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە گەڵ سەرۆك وەزیری توركیادا كۆببێتەوە.

بڕیارە لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەڕای هەڵسەنگاندنی كار و چالاكییەكانی  قۆناغی یەكەمی كۆمیتەی ناوبراو، هاوكات سەرۆك وەزیری توركیا ئەركەكانی ئەم كۆمیتەیە بۆ قۆناغی دووەمی  چارەسەری ئاشكرا بكات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار