٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عوسمان بایدەمیر: ئێمە سواڵكەر نین داوای یەكسانی دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر- KDP.info / سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر لە كۆبوونەوەی ناساندن و شرۆڤە كردنی یاسای هاندان بۆ سەرمایەگوزاریدا بەشدار بوو و رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی حكوومەتی توركیا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر لە كۆبوونەوەی شرۆڤەكردنی یاسای هاندانی سەرمایەگوزاریدا رایگەیاندووە كە گەلی كورد سواڵكەر نییە كە پێویستی بە زەكاتی هیچ كەس و لایەنێك بێت.

عوسمان بایدەمیر جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە گەلی كورد تەنیا و تەنیا داوای یەكسانی و نەهێشتنی جیاوازی لە نێوان شارەكانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی توركیادا دەكەن.

بایدەمیر لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە بە هۆی شەڕ و سیاسەتە هەڵەكانی حكوومەتی توركیاوە سەرمایەیەكی یەكجار زۆری كورد لە ناوچە كوردنیشینەكاندا بەرەو رۆژئاوای توركیا کۆچی كردووە و ئەگەر حكوومەت دەیەوێ هانی سەرمایەگوزارەكان بدات كە بێن لە ناوچەكە دەست بە سەرمایەگوزاری بكەن با سەرەتا سەرمایەی كورد بۆ ناوچەكە بگەڕێنێتەوە و دواتر هانی سەرمایەدارەكانی رۆژئاوای توركیا بدات كە لە ناوچە كوردنشینەكاندا دەست بە سەرمایەگوزاری بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار