٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا: توركیا پابەندی یاسای قەدەغەكردنی بازرگانی بە مرۆڤ نییە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-  KDP.info/  وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راپۆرتی ساڵی 2013 ی خۆی سەبارەتبە قاچاخی  و بازرگانی كردن بە مرۆڤ بڵاوكردەوە و لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە توركیا وڵاتی ترانزیتە بۆ بارزگانی كردن بە مرۆڤ.

لەمبارەیەوە كەناڵی سی ئین ئینی توركی بڵاویكردەوە كە بە پێی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، توركیا پابەندی یاساكانی قەدەغەكردنی قاچاخی و بازرگانی كردن بە مرۆڤ نەبووە و بووەتە وڵاتێكی ترانزیت بۆ بازرگانی كردن بە مرۆڤەكان.

لە بەشێكی دیكەی ئەم راپۆرتەدا باسی ئەوەكراوە كە لە توركیا پیاو، ژن و منداڵ بە زۆر رووبەرووی بازرگانی جنسی دەبنەوە و توركیا بووەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ گروپە قاچاخچییەكان و بارزگانانی مرۆڤ و لە رێگای توركیاوە ئەو گروپانە بارزگانی بە مرۆڤەكان دەكەن.

لە راپۆرتەكەدا باسی ئەو ژنانە كراوە كە وەكو خزمەتكار هێنراونەتە توركیا و نووسراوە:  ژمارەیەكی زۆر ژنی وڵاتانی دیكە بە مەبەستی كاركردن و بەخێوكردنی منداڵان لەلایەن كۆمپانیاكانەوە رەوانەی توركیا دەكرێن، بەڵام لە گەڵ گەیشتنیان بۆ توركیا دەكەونە باوەشی گروپە بارزگانییەكانەوە و بازرگانیان پێدەكرێت و لە هۆتێل، ماڵ، دیسكۆ و شوێنەكانی دیكەدا رووبەرووی بارزگانی جنسی دەبنەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار