هێرش محه‌ڕه‌م له دووه‌مین ڕۆژى كۆڕبه‌ندى ئابوورى سانت بیترۆسبورگدا ، ئه‌و گه‌شه‌پێدانه به‌رچاوه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه؛ ڕوونكرده‌وه

روسیا - KDP.info/ له ڕۆژى دووه‌مى كۆڕبه‌ندى ئابوورى سانت بیترۆسبورگ و له یه‌كێك له پانێڵه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه له ژێر ناونیشانى (ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌جێنداى په‌ره‌پێدان ) به‌ڕێوه‌چوو ، هێرش محه‌ڕه‌م سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى چه‌ند ووڵاتێكى جیاجیا , وێڕاى به‌شداریكردنى له گفتوگۆكانى ئه‌و ته‌وه‌ره‌دا, ته‌جروبه‌ى په‌ره‌پێدانى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گه‌شه‌پێدانه به‌رچاوه‌ى كه هه‌رێمه‌كه‌ى گرتۆته‌وه ڕوونكرده‌وه و گه‌شه و په‌ره‌پێدانى كایه‌كانى ژیانى له هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو .
هێرش موحه‌ڕه‌م باسی له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه به هۆیه‌وه ئاستى گه‌شه و په‌ره‌پێدان له هه‌رێمى كوردستاندا چالاك بووه و هه‌رێمى كوردستانیشى وه‌ك ته‌جره‌به‌یه‌كى تازه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌سفى كرد.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان , له‌و هه‌وڵانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانش دووا كه بۆ به دامه‌زراویی كردنى كاره‌كانیى و بونیادنانى ژێرخانێكى یاسایی بۆ پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان , له‌ئارادان .
له به‌شێكى دیكه‌ى بابه‌ته‌كه‌یدا هێرش موحه‌ڕه‌م ئه‌وله‌ویاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێداندا ڕوونكرده‌وه و وه‌ك ئه‌و باسیكرد , نیشته‌جێ كردن و په‌ره‌پێدانى ئاستى زانستى و په‌روه‌رده‌یی گه‌نجانى كوردستان , دووان له‌و هه‌نكاوانه‌ن كه جێگاى بایه‌خى هه‌رێمى كوردستانه و له‌و ڕووه‌شه‌وه , پلانى نیشته‌جێكردن و به‌رنامه‌ى تواناسازیی شیكرده‌وه كه سه‌ربارى ئاسته‌نگه‌كان , به‌رده‌وامه و وه‌ك ئه‌و ڕوونى كرده‌وه ئه‌نجامه به‌ده‌ست هاتووه‌كانى ئومێد به‌خشن و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا , توانا و زانستى و پیشه‌ییه‌كانى گه‌نجانى كوردستان , به ئاستێكى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌مانه ده‌گه‌یه‌نێت .




