سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسی میلله‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى كۆمپانیاى گازپرۆم نیفتى ڕووسیا كۆبۆوه

روسیا - KDP.info/ ئه‌مڕۆ له شارى بیترۆسبۆرگ له كۆمارى ڕووسیاى فیدراڵى , به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسی میلله‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى كۆمپانیاى گازپرۆم نیفتى ڕووسیا كۆبۆوه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى كۆمپانیاكه سوپاسی هه‌رێمى كوردستانى كرد كه بۆ سه‌رخستنى كار و پرۆژه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان , پاڵپشت و هاوكارن و ئه‌ئكیدیشى له به‌رده‌وامیدان به تێكراِى پرۆژه و گرێبه‌سته‌كانى كاركردنیان له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و له پلانى فراوانتر كردنى كاره‌كانیشیان دووا به جۆرێك كه بواره جیاجیاكانى دیكه‌ى ژێرخانى ئابووریش له هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانیش وێڕاى پێشوازیكردن له هه‌وڵ و پرۆژه‌كانى كۆمپانیاى گازپرۆم له هه‌رێمى كوردستان , ئاماده‌یی هه‌رێمیش بۆ فراوانتركردنى كار و پرۆژه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نیشاندا و بانگهێشتى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى گازپرۆمیشى كرد تا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له نزیكه‌وه به پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى هه‌رێمه‌كه ئاشنا ببن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاكه‌ش به خۆشحاڵیه‌وه بانگهێشته‌كه‌یان قبوڵكرد .




