ئاشتى هه‌ورامى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى ئابوورى سانت پیترسبۆرگدا روونكرده‌وه

روسیا - KDP.info/ لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئاوبری لە سان پترۆسربۆرگدا ، د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان. باسی کۆشسەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی وزەو وسامانی سروشتی کرد.
ئاشتى هه‌ورامى ڕوونیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆمپانیاكانى جیهان له بوارى نه‌وتدا ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و گرێبه‌ستیان مۆر كردووه و له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن .
ئاماژه‌ى به‌و ده‌رفه‌تانه‌ش كرد كه له سایه‌ى سه‌قامگیرى ئه‌منى و ئاسایش و هه‌نگاوه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى نه‌وت و وزه له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه ، هاوكات باسى له مافى ده‌ستوورى و یاسایى هه‌رێمى كوردستان له بوارى نه‌وت و وزه‌دا كرد .
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى وزه‌د دا ئومێد به‌خشن كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانیى وزه‌یه




