سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمپانیاى شیڤرۆنى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تى جاى پیره‌ر جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه كۆبۆوه

روسیا- KDP.imfo /له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆربه‌ندى كۆنگره‌ى سان پێترسبێرگى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى له رووسیا؛ به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمپانیاى شیڤرۆنى ئه‌مه‌ریكى به‌سه‌رۆكایه‌تى جاى پیره‌ر جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه كۆبۆوه .
له‌و دیداره‌دا شاندى ناوبراو سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ پاڵپشتى به‌رێزان له كار و پرۆژه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات .
هه‌روه‌ها په‌باندبوونیى خۆیان بۆ به‌رده‌وامبوون كاره‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌بشیان بۆ فراوانكردنى كار و پرۆژه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا . هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیكان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه تازه‌كانیان كه پرۆژه‌ى گه‌ڕان و پشكنینى نه‌وت بۆ سه‌رۆك بارزانى روونكرده‌وه
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى خۆشخالى بۆ سه‌ركه‌ووتووى كاره‌كانى شیڤرۆن و ئاماده‌یی هه‌رێمى بۆ پاڵپشتى زیاتر فراوانتركردنى پرۆژه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێ راگه‌یاندن . جێى باسه شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك ئاماده‌ى ئه‌و دیداره‌بوون .




