٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیسمەت رەجەب:چاوەڕوان دەکرێت پارتی 11کورسی بەدەست دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ عیسمەت رەجەب سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە پارێزگای نەینەوا بەkdp.infoرایگەیاند: تا ئێستە جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو نەبووە و ئەم شەویش دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنییەکان جیادەکرێتەوە، کە ژمارەیان 31ھەزار دەنگدەرە، ئەوکات زیاتر رێژەی کورسییەکان روون دەبێتەوە.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: دەنگەکانی دوێنێش تا ئێستە بە تەواوەتی جیانەکراونەتەوە، بەڵام لیستی ھاوپەیمانی و پێکەوە ژیان لە12کورسی کەمتر بەدەست ناھێنێت و جگە لەمەش سێ کورسی کۆتاشمان دەبێت.

رەجەب روونیشیکردەوە، ھەرسێ کورسی کۆتا بۆ کاندیدانی پارتی دەبێت کە بۆ پێکھاتەکانی مەسیحی وئێزیدی وشەبەکە. ناوبراو راشیگەیاند: رەنگە لەم ژمارەیەش 11کورسی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت و 2کورسیش بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێت، چونکە زەحمەتە حیزبە کوردییەکانی دیکە ھیچ کورسی بەدەست بێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار