یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەیەکی تایبەتی دەربارەی كەمە نەتەوە و ئایینیەكانی عێراق سازکرد

برۆکسل - تایبەت بە KDP.info/ دوێنێ لە 20-6-2013کۆبوونەوەیەک لە بارەگای یەکێتی ئەوروپا دەربارەی کەمینە نەتەوە و ئاینییەکانی عێراق بەرێوەچوو،سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە KDP.indoراگەیاند: کە دوێنێ پرسی کەمە نەتەوە و ئاینییەكانی عێراق لە كووبونەوەیەكی تایبەتی لیژنەی كاروباری عێراق لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا تاوتوی كرا و لەم کۆبوونەوەیەشدا نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكیتی ئەوروپا وتارێکی لەمبارەوە پێشكەشكرد.
دلاوەر ئاژكەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەكێتی ئەوروپا بە KDP.infoراگەیاند لە مینای بەشدار بوونەکەیان و ئەو وتارەی پێشکەشی کردووە ئاماژەی سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی دامەزراوەییلە هەرێمی کوردستان کرد، سەرباری یەكەم پەرلەمانی هەڵبێرردراو دوای راپەڕینی ساڵی 1991. هەر لەو کاتەوە دەسەڵاتی سیاسی لە كوردستان مافی كەمینەكانی هەرێمی دەستەبەركردووە لە رێگەی پێدانی چەندین كورسی پەرلەمانی بۆ برا توركمان و كریستیانەكان.
لەبواری ئازادی كولتوری و فەرهەنكی و پەروەردەیشەوە ئاژكەیی رایگەیاند: دەیان سەنتەری رۆشنبیری و دەیان قوتابخانەی تایبەت بە برا توركمان و كریستیانەكان كراوەتەوە بۆ ئەوەی بە زمانی دایكی خۆیان بخوێنن و گوزارشت لە بوونی خۆیان بكەن. ئەمە جگە لە ئازادی چاب و بڵاوكردنەوە و لەوبارەوە چەندین تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و بڵاوكراوەی تایبەت بە توركمان و كریستیانەكان هەیە لە هەرێمی كوردستاندا و حكوومەتی هەرێمش پشتگیریان لێدەكات
لە بەشێكی تری وتارەكەیدا نوێنەری حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بە قۆناغی پاش رووخانی رژێمی بەعس كرد و هێرش و پەلاماری 10 ساڵی بەردەوامی گروپە توندڕە و چەكدارەكان كرد دژ بە برا توركمان و كریستیانەكان و تەنانەت بەشێكی هاووڵاتیانی عەرەبیش كە هانایان بۆ هەرێمی كوردستان هێنا و حكوومەت و دەسەڵاتی سیاسی لە كوردستاندا باوەشی بۆكردنەوە و جێگا و رێگەی شایستەی بۆ دابینكردن و هاوكاری ئابووریشی پێشكەش كردن و تەنانەت لە دامودەزگاكانی حكوومەتیش لە هەرێم دامەزران و ژیانێكی شایستەیان بۆ فەراهەم كرا ئەمەش لەلایەن رێكخراوە بیانییەكان كە بەردەوام سەردانی كوردستان دەكەن، پشت راست کراوەتەوە. ئاژگەیی قسەكانی بە بەڵگە و داتاوە بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد.
جێی باسە دوای پێشكەشكردنی وتاری نوێنەری توركمان و مەسیحییەكانی عێراق دەرگای پرسیاركردن كرایەوە و لە سەر تەوەرەكانی كوبوونەوەكە لە وەڵامی پرساریكیشیدا نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەكێتی ئەوروپا دەربارەی رۆلی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و تۆمەتباركردنیان بەلایەنگیری كردن، هەموو ئەو تۆمەتانەی بە بەڵگەوە رەتكردەوە و گوتی رۆلی پێشمەرگە دیارە لەو ناوچانە كە پارێزگاری كردنە لە ئەمنیەت و سەقامگیری و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و كەمینەكانی ئەو ناوچانە، بە بێ جیاوازی.




