حەسەن روحانی: سەردەم سەردەمی ئاشتی و یەكێتییە

تاران- KDP.info/ سەرۆك كۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران حەسەن روحانی رۆژی پێنجشەممە لە گەڵ ستافی هەڵبژاردنەكانی خۆی رایگەیاندووە كە سەردەم سەردەمی ئاشتی و یەكیەتییە.
لەمبارەیەوە ماڵپەری ئیسنای ئێرانی بڵاویكردەوە كە حەسەن روحانی لەم دیدارەدا باسی چۆنیەتی خزمەتكردنی كردووە و گوتوویەتی: ئەوەی كە زۆر حەزی لە نیزامی ئێران و وڵاتی ئێرانە پێویستە بۆ فیداكاری و قوربانیدان بۆ نیزامی ئیسلامی ئێران پێشەنگ بێت.
روحانی لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بە پەیامی سەرەكی خۆی كردووە گوتوویەتی پەیامی من ئەوەیە كە، سەردەمی ناكۆكی و ئاڵۆزییەكان كۆتایی پێهاتووە و سەرەمی ئاشتەوایی و یەكێتی دەستی پێكردووە.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەگەر وتەكانی رابەری شۆڕشی ئێران ئایەتوڵلا خامنەیی لە رۆژی كۆتایی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەكاندا نەبووبایا رەنگە ئێَمە ئەمرۆ بارودۆخێكی بەمجۆرەمان نەدیتبایا.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە رۆژی كۆتایی هەڵبژاردنەكاندا رابەری شۆڕشی ئێران ئایەتوڵلا خامنەیی داوای لە خەڵكی ئێران كردبوو كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن چونكە دەنگدان، دەنگدان بە شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.




