مومتەزەر توركونە: ئەستەنبۆڵ دەبێتە پایتەختی كوردستان

ئەستەنبۆڵ- KDP.info / نووسەری ناوداری تورك مومتەزەر توركونە سەبارەت بە كۆنفرانسی ئاشتی و یەكێتی باكووری كوردستان راپۆرتێكی نووسیوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە لە داهاتوودا ئەستەنبۆڵ دەبێتە پایتەختی كوردستان.
رۆژنامەی زەمانی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە مومتەزەر توركونە لە بەشێك لەم بابەتەی خۆیدا نووسیویەتی: ئەمە گۆڕانكارییەكی زۆر ئیجابییە كە كورد دەتوانێت لە توركیا گفتوگۆ لە سەر داواكارییەكانی خۆی بكات، بەڵام رەنگە گفتوگۆیەكان ببنە هۆكاری ترساندنی چەن كەس و لایەنێك لە توركیا، چونكە داواكاری كورد بۆ ستاتكو یا سەربەخۆیی لە لایەن چەند كەس و لایەنێكی توركییەوە وەكو داواكاری بۆ پارچە كردنی توركیا لە قەڵَەم دەدرێت.
ناوبراو لە بەردەوامی بابەتەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد لەمەو بەدواوە دەتوانێت لە ئەستەنبۆڵ بە ئاشكرا باسی داواكارییەكانی خۆی بكات و ئەوەی كە ئێمە دەتوانین لە سەری هەڵوەستە بكەین ئەوەیە كە ئەگەر كوردستان دامەزرا داخۆ پایتەختەكەی لە كوێ بێت؟
لە توركیا هەرێمێك هەیە كە ناوی كوردستانە و ئەگەر ئەم هەرێمە بیەوێت لە سەر چارەنووس و داهاتووی خۆی بریار بدات ئەوا پێویستی بە ناوەند یا خۆ پایتەختێك هەیە، من لە بارزگان و سیاسەتمەدارە كوردەكان پرسیار دەكەم ئەگەر كوردستان دامەزرا و سەربەخۆیی وەرگرت پایتەختی لە كوێ دەبێت؟ بازرگان و سیاسەتمەدارە كوردەكان لە وەڵامی مندا دەڵێن ئەستەنبۆڵ دەبێتە پایتەختی كوردستان.




