سبەی بڕیاری پێدانی چەک بە سوپای ئازادی سوریا دەدرێت

دەوحە – KDP.info / سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی گەورەی فەرنسا ئاشکرای کرد کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دۆستی سوریا کە پێکهاتوون لە وڵاتانی عەرەبی و هەروەها ئەمەریکا و فەرنسا و بەریتانیا سبەی شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە بە مەبەستی پێدانی چەک بە سوپای ئازادی سوریا. ئەو دیبلۆماتکارە فەرنسییە بە رۆژنامەی گاردیانی راگەیاندووە دوای شکستی سوپای ئازاد لە ناوچەی قەسیر دۆستەکانی سوریا سبەی گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات هاریکای سەربازی و سیاسی پێشکەش بە سوپای ئازاد بکەن ، هاوکات میشیال سلێمان سەرۆکی لوبنان داوای لە حزبوللای لوبنان کرد چەکدارەکانی لە سوریا بکێشێتەوە و ، چونکە بەشداری لە ئەگەری شەڕی داهاتووی شاری حەلەب پەیوندییەکانی داهاتووی نێوان لوبنان و سوریا دەخاتە مەترسییەوە.




