٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رادەست كردنەوەی دۆسیەی روبوسكی بۆ سوپا نیشانەی بەردەوام بوونی دەسەڵاتی سوپایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  یاساناسی ناوداری توركیا ئومید قارداش لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی ئیلكە خەبەری توركی رایگەیاندووە كە رادەست كردنەوەی دۆسیەی كوشتنی 34 هاووڵاتی كورد لە گوندی روبوسكی لە لایەن دادگای مەدەنییەوە بۆ دادگای سەربازی نیشانەی بەردەوامیی دەسەڵاتی سوپایە  لە  سیاسەتی توركیادا.
ئومید قارداش لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە لە روبوسكی كەسێك ئەمری كردووە و كەسێكیش سەیری ئەو دیمەنانەی كردووە كە لە لایەن فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانەوە تۆمار كراون و كەسێكیش فەرمانی كوشتنی جێبەجێ كردووە، بەڵام تا ئێستە دەسەڵاتی سیاسی توركیا ئامادە نییە ناوی ئەم كەسانە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە هێشتاكە دەسەڵاتی سیاسی لە ژێر كاریگەری دەسەڵاتی سەربازی دایە.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە رادەست كردنەوەی دوسیەی روبوسكی بۆ دادگای سەربازی نیشانەی ئەوەیە كە سیستەمی یاسایی توركیا ناشەفافە و لە ژێر كاریگەری دەسەڵاتی سیاسی دایە و دەسەڵاتی سیاسیش هێشتاكە لە ژێر كاریگەری دەسەڵاتی سوپا دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار