بەرازیل: کەسێک کوژراو 40 کەسی دیکەش بریندار بوون

ریۆدیجانیرۆ – KDP.info / دوای کوژرانی یەکێک لە خۆپیشاندەران نزیکەی دووملیۆن خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکانی زۆربەی شارەکانی بەرازیل و نزیکەی 40کەس بریندار بوون. دوێنی شەو کوژرانی خۆپیشاندەرێک هانی هاووڵاتیانی بەرازیلی دا کە زیاتر خۆپیشاندانەکانیان فروانتر بکەن، بێجگە لە سوتاندنی شوێنە گشتییەکان هەروەها هەوڵیان دا رێگە سەرەکییەکان لە ریۆدی جانیرۆ زۆربەی شارەکاندا دابخەن و لە بەرانبەردا پۆلیس بە ئاوی فرمێسک رێژ و گووللەی پلاستیکی وەڵامی دانەوە. وەک رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ شەوی شارەکانی بەرازیل وێرای کوژرانی کەسێک و برینداربوونی 40 کەسی دیکەی لێکەوتەوە، هاوکات بەرازیل دوو دەیەیە هیچ خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لەوجۆرەی بەخۆوە نەبینوە. خۆپیشاندانەکانیش لە دژی گەندەڵی و خراپی مامەڵی پۆلیس و خراپی پێداویستییەکانی خزمەتگوزاری و سەرفکردنی بوودجەیەکی زۆر بۆ پاڵەوانییەتی جامی جیهان بووە .




