ئیسپانیا گروپێکی تیرۆریستی دەستگیر کرد

ئیسپانیا – / KDP.info دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە گروپێکی تیرۆتسیان دەستگیرکردووە کاریان بریتی بووە لە هاوکاریکردنی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و گروپە تیرۆریستییەکەش پێکهاتوون لە هەشت کەس، لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە گروپێکی چەکداری سەر بەرێکخراوی قاعیدە هەڵوشیننەوە، کە لە هەشت کەس پێکهاتوون، کاریان بریتی بووە لە کۆکردنەوەی گەنجان و چەکدارکردنیان دواتر رەوانەکردنیان بۆ لای گروپە چەکدارە تووندڕەوەکان لە سوریا. بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ئەوەشی خستۆتەروو: دوای چاودێرییەکی زۆر بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو گروپە هاریکاری گروپە توندڕەوەکانی سوریا دەکەن. بۆیەش بە تۆمەتی تیرۆر رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.




