ئەمەریکا ناوەڕۆکی دانوستانەکەی لە گەڵ تالیبان ئاشکراکرد

واشنتن– KDP.info / ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرنامەی کاری دانوستانەکەی لە گەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەی تالیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر نیشاندا، بە ئامانجی رەواندنەوەی نیگەرانی حکوومەتی ئەفغانستان، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جنێفەر بساکی ئاشکرای کرد، کە دانوستانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان ناوەڕۆکەکی بریتییە لە دانوستان لە بارەی ئازادکردنی دیلەکانی نێوانیان کە ماوەیەکی زۆرە لە لایەن هەردوولاوە دەستگیرکراون. بساکی ئەوەشی خستەروو، دانوستانەکان نێوان هەردوولا لە چەند رۆژی نزیکی داهاتوو دەست پێدەکات، شایەنی باسە ئەم لێدوانەی ئەمەریکا هاوکاتە لە گەڵ نیگەرانییەکانی حکوومەتی ئەفغانستان لە بارەی سازکردنی دانوستان بەبێ بەشداری نوێنەرانی ئەوان، کە پێیان وایە بەبێ بەشداری ئەوان ناکرێت دانوستانێکی لەمجۆرە سازبکرێت.




