یەک لەسەر سێی ئافرەتانی جیهان رووبەرووی ئەشکەنجە بوونەتەوە

جنێف – KDP.info/ یەک لەسەر سێی ئافرەتانی جیهان رووبەرووی ئەشکەنجەی جەستەی لەلایەن رەگەزی نێرەوە دەبنەوە و ئەو جۆرە مامەڵەیەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە ئامار خراوەتە روو، لە راپۆرتێکیدا رێکخراوەی جیهانی تەندروستی بە پشبەستەن بەزانیارییەکانی رێژەی دانیشتوانی جیهان دەریخستووە، لە سەر ئاستی جیهان %35 ئافرەتان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، یاخود لە لایەن کەسانی دیکەی پیاوەوە رووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی بوونەتەوە. راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە لە جنێف بڵاوکراوەتەوە، ئەوەشی خستۆتەروو کە لە %38 ئافرتان لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە یا کوژراون یا ئەشکەنجەدراون. ئەوانی تر لەلایەن پیاوانی دیکەوە بووە. رێکخراوەکە ئاماژەی داوە ، کە ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر کاردانەوەیەکی خراپی لەلا دروست دەبێت و یا ئەوەتا منداڵێکی ناتەندروستی دەبێت یا تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت.




