سوپای ئازادی سوریا پەیمان دەدات چەک بە گروپە ئەسلامییەکان نەدات

سوریا – KDP.info / سوپای ئازادی سوریا پەیماندەدات ئەو چەکانەی کە بریارە لەلایەن ئە،مەریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانەوە پێبدرێت، بە گروپە چەکدارە ئیسلامییە تووندرەوەکان لەسوریا نەدات ، ئەم هەڵوێستەی سوپای ئازادی سوریا هاوکاتە لە گەڵ هەڵوێستی نوێنەرانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کە پرۆژەیەکەیان پیشکەشکردووە، تێدا پێدانی چەک بە گرووپەکانی چەکداری ئیسلامی لە سوریا بە مەترسییەکی گەورەی بۆسەر ناوچەکە دەزانن، لای خۆشییەوە لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرنسا مەترسی وڵاتەکەی نیشاندا لە گەیشتنی ئەوچەکانە بەدەستی گرووپە چەکدارەکانی ئێسڵامی لە سوریا ، لەبەرامبەردا سوپای ئازادی سوریا پەیمانی دا ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی جەکی قورسی پێبدەن ئەوکات بە هیچ شێوەیەک رێگا نادات بگاتە دەستی گرووپە چەکدارە تووندرەوەکانی ئیسلامی لەرێزەکانیدا.




