٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ پرسی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق لە ھەولەندا پێکدەھێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info  /  د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەvسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.INFOراگەیاند:ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەھۆڵەندا کرا وتێدا بڕیاردرا لیژنەیەک لەپەرلەمان پێکبێت،بۆئەوەی دانوستان لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا بکات بۆچارەسەرکردنی ئەم پرسە.

د.رزگار گوتیشی:بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو لەپەرلەمانی ھۆڵەندا پرسی بەزۆر ناردنەوەی سێ ھەزار عێراقی تاوتوێ بکرێت وئەگەری ھەیە ئەو سێ ھەزار پەنابەرە بە زۆر دیپۆرت بکەنەوە.

ئەو ئەندامەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند: پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە ھەموو ھەوڵێک بدات بۆ ئەوەی رێگری بکات لە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن وڵاتی ھۆڵەندا.

نزیکەی 52ھەزار پەنابەری عێراقی لە ھۆلەندا دەژین، کە ئیستە نزیکەی سێ ھەزار کەسیان لە ژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوە دان.

هەواڵی پەیوەندیدار