چاوەڕوان دەکرێت پارتی لە موسل ھەشت کورسی بەدەست بێنێنێت

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ سەرچاوەیەک لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: بە پێی ئەنجامە سەرتاییەکان چاوەڕوان دەکرێت لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان 12کورسی بەدەست بێنن.
ئەوسەرچاوەیە گوتیشی: بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان کاندێدەکانی پارتی دیموکراتی کورستان لە پێشەوەی ھەمووانن، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆی ئەو 12کورسیە ھەشت کورسی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، لە ناوچە کوردییەکان رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکان باش بووە، کە زیاتر لە 60%ی بووە.
بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بەرووی ھاووڵاتیان کرانەوە و تا پێنجی ئێوارە بەردەوام بوو، بەپێی ئامارە سەرتاییەکانیش رێژەی دەنگدان لە ناو موسڵ 21% بووە و لە ناوچە کوردییەکانیش زیاتر لة 60% بووە.




