کۆمسیۆن: بەیەک جار ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی ئەنبار وموسڵ رادەگەینن.

عێراق- تایبەت بەKDP.info/ سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەKDP.infoرایگەیاند: سەرەڕای خراپی رەوشی ئەمنی لە ھەردوو پارێزگای ئەنباروموسڵ ، بەڵام بەشێوەیەکی باش پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەو دوو پارێزگایە بەرێوەچوو.
سەربەست مستەفا گوتیشی: رێژەی بەشداریکردنی ھاووڵاتیان وەکو پارێزگاکانی دیکە زۆر نییە، کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە پارێزگای موسڵ رێژەی بەشداریکردن 35%بووە و لە پارێزگای ئەنباریش37 %بووە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند: لە ھەڵبژاردنی ئەم دوو پارێزگایە ئەنجامی بەرای نابێت و بەیەک جار ئەنجامی کۆتای رادەگەینن، ئەمەش دوای چوار رۆژ دەربازبوون بەسەر ھەڵبژاردنەکە کە ئەگەری ھەیە 25یاخود26ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایی رابگەینن.




