سەعید مەموزینی: ئەو ناوچانەی ھێزی پێشمەرگە ئەمنییەتی پاراستووە، ھەڵبژاردن بەباشترین شێوە بەرێوە چووە.

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بە KDP.infoرایگەیاند: لە زۆرینەی ناوچەکانی دەورووبەری پارێزگای موسڵ خەڵک دەنگی خۆی داوەتە لیستی برایەتی و پێکەوەژیان، بەڵام لە ناو سەنتەری پارێزگای موسڵ زیاتر خەڵک دەنگی بە لیستی موتەحیدون سەربە ئەسیل نوجەیفی داوە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەمڕۆ لە کاتی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان چەند تەقینەوەیەک روویانداوە، کە لە ئاکامدا شەش کەس برینداربوونە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ھاتوو چۆ قەدەغەکرابوو.
مەموزینی رونیشیکرهةوە، ھیچ پێشیلکارییەک لە ناوچە کوردییەکان رووینەداوە و ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردهوە، کە ھێزی پێشمەرگە ھیچ پێشێلکارییەکی ئەنجام دابێت.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ راشیگەیاند: جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکردووە و تائێستهلیستی برایەتی و پێکەوە ژیان یەکەمە.
ناوبراو رونیشیکردهوە، ئەو ناوچانەی کە ھێزی پێشمەرگە ئەرکی پاراستنی ئەمنییەتی لە ئەستۆبوو، بەباشترین شێوە ھەڵبژاردن بەرێوەچووە.
بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ھاووڵاتیان کرانەوە و تا پێنجی ئێوارە بەردەوام بوو، بەپێی ئامارە سەرتایەکانیش، رێژەی دەنگدان لە ناوموسڵ 21%بووە و لەناوچە کوردییەکانیش60%بووە.




