٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو سەنتەری ئەمیدێست ڕێورەسمی دەرچونیان بۆ 38 قوتابی پرۆگرامی ئەكسێسی زمانی ئینگلیزی لە هەولێر ڕێكخست

سەرچاوە: KDP.info

رێكەوتی 20-6-2013 كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەولێرو لایەنی جێبەجێكار ئەمیدێست ڕێورەسمی دەرچونی 38 قوتابی وەرگری زەمالەی پرۆگرامی ئەكسێسیان ڕێكخست. كونسوڵی گشتی پۆڵ سەتفین، و كریستۆفەر لودلۆ، بەرێوەبەری ئەمیدێست لە عێراق ئامادەی رێورەسمی كۆتایی پێهێنانەكە بوون و پیرۆزباییان لەدەرچوان كرد بۆ سەركوتنەكانیان.

پرۆگرامی ئەكسێسی زمانی ئینگلیزی زەمالەی دوو ساڵی زمانی ئینگلیزی دەبەخشێتە گەنجانی بەتواناو دەرفەت بۆ نەرەخساوی عێراقی لە خوێندنگا ئامادەییەكان. بەشداربوانی پرۆگرامەكە ئەوانەن كەوا باكگراوندێكی بێدەرفەتیان هەیە یان لە كەمینەكانن. پرۆگرامەكە توانای قوتابیەكان بەرزدەكاتەوە لە كێبركێكردن بۆ دەرفەتە نێودەوڵەتیەكانی خوێندن و پانتاییەك بۆ ئاڵوگۆڕی كەلتوری و، توانای سەركردەیی و رۆحی تێكەلاوبونی كۆمەڵگا فەراهەم دەكات.

لەكاتی قسەكردن بۆ قوتابیان و، مامۆستاكان و، خانەوادەو بەرپرسانی حكومی لەرێورەسمی دەرچونەكە لە هەولێر، كونسوڵی گشتی سەتفین هانی خوێندكارە دەرچوەكانی داو گوتی ‘ لەكاتێكدا ئێوە دەچن بۆ كۆلێژ و دوای كۆلێژیش، توانایەكی باشی زمانی ئینگلیزی یارمەتیتان دەدات بۆ كێبركێكردن بۆ زەمالەو دەرفەتی كار بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگاو ولاتەكەتان‘. هەروەها كوتی‘ هیوادارم كەوا پرۆگرامی ئەكسێس سەرەتای پەیوەندیەكی درێژخایەن بێت هەم لەگەڵ زمانی ئینگلیزی و هەم لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان.

پرۆگرامی ئەكسێس كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە كۆمەك دەكرێت و، وەلەڕێگەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدادەوە بەرێوەدەبرێت لە ساڵی 2008 لە چوار پارێزگای عێراق بە 158 قوتابی دەستیپێكرد. ئێستا خزمەتی نزیكەی 1500 قوتابی لەسەرانسەری عێراقدا دەكات. بەبەرەوپێشبردنی توانای گەنجانی عێراقی لە سەرانسەری ولاتدا، پرۆگرامی ئەكسێسی زمانی ئینگلیزیگەشە بە پابەندی بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەدات بەرامبەر بەداهاتوی عێراق هەروەك لە رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو عێراق داڕێژراوە

هەواڵی پەیوەندیدار