سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا كۆبوونه‌وه

له په‌راوێزى كارووباره‌كانى كۆڕبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ئابوورى سان پیترۆسبورگ كه ئه‌مڕۆ له شارى بیترۆسبۆرگى وو‌ڵاتى ڕووسیا ده‌ستى پێكرد ، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سێرگێ لافرۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا خۆشحاڵى خۆیی به سه‌رله‌نوێ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى نیشاندا و ووتى ماوه‌یه‌ك پێشتر له مۆسكۆ و ئه‌مڕۆش له بیترۆسبورگ به‌یه‌ك گه‌یشتیین و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و وه‌سفى كرد و جێگاى خۆشحاڵییه‌كى نموونه‌ییه .
پاشان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورى و كولتورییه‌كانى نێوان ڕووسیا و هه‌رێمى كوردستان دوا و په‌رۆشی ووڵاته‌كه‌یشی بۆ فراوانتر كردن و قوڵتركردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له تیكڕاى كایه‌كاندا نیشاندا .
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا په‌یوه‌ندییه‌كان ئێستاى نێوان هه‌ردوولاى به نموونه‌یی و به‌هێز وه‌سفكرد و پاڵپشتى ووڵاته‌كه‌شی بۆ كار و ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌ى كوردستان _ رووسیا نیشاندا و پشتیوانى حكومه‌ت و ووڵاته‌كه‌شیی بۆ ئه‌و كار و پرۆژانه دووپاتكرده‌وه كه كۆمپانیاى گازپرۆمى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و به كار و پرۆژه‌ى گرنگ و به‌رهه‌مدارى وه‌سفكردن ، له دۆسێه‌ى سیاسی و دیبلۆماتیشدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا سوپاس و پێزانینى خۆیی و حكومه‌تى ڕووسیاى به سه‌رۆك بارزانى ڕاگه‌یاند كه بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى كۆنسۆڵگه‌رى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان ، پاڵپشت و پشتیوانه و هاوكات به بایه‌خه‌وه له پشتیوانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندنى فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی ڕووسی له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان دوا .
له دۆسێه‌ى عێراقیشدا سێرگێ لاڤرۆڤ خۆشحاڵى ووڵاته‌كه‌یی به وتووێژ و ڕاگۆرینه‌وه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكانیشى به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا خواست .
لاى خۆشییه‌وه سه‌رۆك بارزانی وێڕاى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به دیداره‌كه و سوپاس و پێزانینى بۆ گه‌رموگوڕى پێشوازیكردنى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و به‌رپرسانى ڕووسیاوه ، چالاكبوونى سه‌ردان و جموجۆله دیبلۆماتییه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌هێزى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ڕووسیاى فیدراڵى وه‌سفكردن و به بایه‌خیشه‌وه له ڕۆڵى ڕووسیا و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردستان دووا و هیوای خواست فراوانتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولاشی دووپاتكرده‌وه ، بۆ باس و خواسه‌كانى سه‌ر ئاستى عێراقیش ، سه‌رۆك بارزانى هه‌وڵه هه‌نووكه‌ییه‌كانى بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى شیكرده‌وه و ته‌ئكیدیشى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌مووان بۆ ده‌ستوورى عێراق وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى تێكڕاى كێشه‌كانى عێراق ، كرده‌وه و هه‌موو كار و هه‌نگاوه سیاسی و ئابوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشى وه‌ك مافێكى ده‌ستوورى شیكرده‌وه .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی ناوچه‌كه به گشتى و بارودۆخى سوریا به‌تایبه‌تى هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌ردوولا خواست و هیواكانیان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى قه‌یرانى سووریا و كوتایی هاتنى خوێنڕشتن له ووڵاته ، دووپاتكرده‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك بارزانى له هه‌ریه‌ك له مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و هێرش محه‌ڕه‌م سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون و شاندێكیش له یاریده‌ده‌ر و گه‌وره ڕاوێژكارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیاش ، یاوه‌رى سیرگی لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا بوون .




