سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ووزه‌ى توركیا كۆبووه‌وه

ئه‌مرۆ له كۆربه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ئابوورى پیترۆسبورگ ، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیرى ووزه‌ى توركیا كۆبوونه‌وه ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى ووزه‌ى توركیا ، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین به ڕه‌خسانى ده‌رفه‌تى بۆ دیداره‌كه ، سڵاو و ڕێزى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاشى به سه‌روك بارزانى ڕاگه‌یاند و به بایه‌خه‌وه له به‌هێزى و فراوانبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان دووا و ته‌واوى پابه‌ند بوونى ووڵاته‌كه‌یشی به تێكڕاى ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌وه دوپاتكرده‌وه كه له ئه‌نجامى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هاتۆته‌كایه‌وه .
سه‌رۆك بارزانیش پشتگیریی و پشتیوانى خۆیی و هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامیدان و فراوانتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و توركیا ڕاگه‌یاند و به بایه‌خه‌وه په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى هه‌ڵسه‌نگاند ، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤ و به‌رهه‌مدارى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و توركیا به جۆرێك باسكران و كه له‌لایه‌ك بۆ توركیا و هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بۆ عێراق و توركیاش ، گرنگن له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موواندایه .
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رۆك بارزانى هیوای خواست بۆ چاره‌سه‌رى كێشه هه‌نووكه‌ییه ناوخۆییه‌كانى توركیا و كۆتایی هاتنى گرژییه‌كان ، نیشاندا .




