٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەردەرەش.. لە کۆی2 ھەزارو819دەنگدەر ھەزارو752کەس دەنگی خۆی داوە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەرەش- تایبەت بەKDP.info/ سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی بەردەرەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەKDP.info راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای بەردەرەش بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ھاووڵاتیان کرانەوە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە2819 کەس مافی دەنگدانی ھەبوو، بەڵام تەنھا ھەزارو752کەس دەنگی داوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ناویان لە بەغدا نەگرابووە، بۆیە مافی ئەوەیان نەبوو دەنگی خۆیان بدەن.

سەرچاوەکە رونیشیکرده‌وە، ھیچ خروقاتێكرووینەداوە و دەنگدان بەشێوەیەکی زۆر ئارام و لەکەش وھەوایەکی ئەمنی باشدا بەڕێوە چوو.

سەرچاوەکە راشیگەیاند: جیاکردنەوەی دەنگەکان لای ئەوان نابێت و رەوانەی پارێزگای دھۆک دەکرێن و لەوێ جیادەکرێنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ھاووڵاتیان کرانەوە و تا پێنجی ئێوارە بەردەوام بوو، بەپێی ئامارە سەرتاییەکانیش، رێژەی دەنگدان لە ناو موسڵ 21% بووە و لەناوچە کوردییەکانیش60% بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار