لەسەنگاپورە خۆڵبارین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

هۆنگ کۆنگ –KDP.info/ لە سەنگاپورە خۆڵبارین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، بەهۆیەوە 200 قوتابخانە و داخران و گەشتەکانی فرۆکەوانیش دواخران، رۆژنامەی هێرڵد تریبیۆنی بەریتانیا لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەی گواستەوە: لە کاتژمێر یەکی نێوەرۆی ئەمرۆ پینجشەممە، پیسبوونی رەوشی کەشو هەوا و خۆڵبارین بەرێژەی 371 لە زۆربەی ناوجەکانی وڵآت بەربڵاو بۆتەوە و بەرپرسانی تەندروستیش رایگەیاند: ئەگەر پیسبوونی هەوا بەرێژەی 300 بەرەو سەرەوە بێت، ئەوکات کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، بۆیە داوایان لە خەڵک کردووە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، هاوکات بەرپرسانی ئەو ولاتە رایانگەیاند: بەهۆی خراپ بوونی رەوشی کەشو هەوا بریاریانداوە گەشتەکانی فرۆکەوانی رابگیرێت و هەورەها پتر لە 200قوتابخانەش تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە داخراوە و بە سەدان کەسیش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، شایەنی باسە ئەو خۆڵبارینە بەشێک لە چەند ناوچەیەکی مالیزیا و ئیندۆنیزیاشی گرتۆتەوە.




