تۆنی بلێر: باشترە ئێستە بەریتانیا و رۆژ ئاوا بەشداری لەشەڕی سوریا بکەن

قودس –KDP.info/ تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پیشووی بەریتانیا پێوایە بەشداریکردنی بەریتانیا وڵاتانی رۆژئاوا بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا زۆر ئاسانترە لەوەی دوای ماوەیەکی تر ئەو هەنگاوە بهاوێژرێت، چونکە وەک بلێر دەڵیت باجەکەی لە داهتوو قورستر دەبێت، نوێنەری ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆنی بلێر لە قودس رایگەیاند: ویستی زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا لە بارەی شەڕی سوریا و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە دوورە پەرێزی بووە و دەخوازن بەبێ بەشداری ئەوانەوە ئەو رژێمە بروخێت، بەڵام پێم وایە لێرە هەڵەیەک هەیە، ئەگەر ئێستا بەریتانیا و رۆژ ئاوا هەروەها ئەمەریکا تەدەخوڵ نەکەن، لە داهاتوو ئەرکەکانیان لەسوریا قورستر و زەحمەتتر دەبێت، بلێر ئەوەشی راگەیاند: رەوشی سوریا زۆر نەخوازراوە بەتایبەت دەستوەردانی ئێران لەرووی سەربازیییەوە ، تەماشاکردنی بەریتانیا و رۆژ ئاوا بۆ دۆسییەی سوریا وەک ئێستە، زۆر هەڵەیە پێویستە هەڵویستی جددی لەوباریەوە بهاوێژرێت.




