٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی لە سوریا هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە

سەرچاوە: KDP.info

سوریا–KDP.info/ شەش شوێنەواری مێژوویی لە سوریا کە لەلایەن رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بەنەتەوەیەگرتووەکان کە بە ناوچەی گرنگی شوێنەواری جیهانی هەژمارکراون هەڕەشەی لە ناوچوونیان لەسەرە ،  یۆنسکۆ لە بەیاننامیەکدا بڵاویکردوە . لە دیمەشق و حەلەب ، شوینەواری گرنگ هەن وەک قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی و قەڵای کریستیانەکان و قەڵای پەرژینی و شوێنەواری رۆمەکان ، ئەمانە چەند ناوچەیەکی گرنگی شوێنەوارن لە سوریا و ئەو ناوچانە لەرووی میژووییەوە بۆ  جیهان پر بایەخن و لەلایەن یۆنسکۆوە تۆمارکراون بە ئامانجی پاراستنیان، بەڵام بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە هەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە و بەشێکیان بەتەواوی زیانی بەر کەوتووە، یۆنسکۆ لە بەیاننامەکەیدا داوا لەلایەنەکانی شەڕکار لەسوریا دەکات، ئەو ناوچانە لە بەڕەی شەڕەکانیانەوە دووربخرێنەوە و ئەو سامانە  جێماوە بە نرخەی جیهان بپارێزن .

هەواڵی پەیوەندیدار