٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە هیندستان 100کەس گیانیان لەدەست داو 4000کەسیش گیریان خواردووە

سەرچاوە: KDP.info

هیندستان–KDP.info/ لە چەند ناوچەیەکی هیندستان بەهۆی رووچوونی زەوی لافا و بارانەوە پتر لە  100  گیان لەدەست داوە نزیکەی 4000    کەسیش بەهۆی رووچوونی زەوەی گیریان خواردووە،رۆژنامەی گاردیا بڵآویکردەوە ،  ئەو بارانە بەخوڕەی کە چەند ناوچەیەکی هیندستان لە نزیک چیای هێماڵای گرتەوە و بووە هۆی دروست بوونی لافاو  بێجگە لە گیان لەدەست دانی پتر لە  100کەس، نزیکەی 4000    کەسیش دیکەش بەهۆی رووچونی زەوی و دابرانی شەقامەکان گیریان خواردووە، ئەمیت تاشاندۆلا گوتەبیژەی حکوومەتی هیندستان، ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لە رێگای فرۆکەی هێلیکۆپتەروە یارمەتی تەندروستی و خۆراک و پێداویستییەکانی ژیانمان بۆ ئەو کەسانی کە گیراین خواردووە ناردووە، هاوکات رایگەیاند : کە چوار دێهاتی ناوچەکە بەهۆی لافا و رچوونی زەوییەوە لەناوچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار