لە بەندیخانەیەکی سوریا 100بەندکراو گیانیان لەدەست دا

حەلەب –KDP.info/ پتر لە 100بەندکراوی بەندیخانەی حەلەب بە هۆی شەڕی نێوان رژیمی بەشار ئەسەد و سوپای ئازادی سوریا گیانیان لەدەست داوە، ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسوریا ئەمرۆ پینج شەممە رایگەیاند: لەمانگی نیسانی رابردووە تا بە ئەمرۆ دەگات، پتر لەسەد بەندکراو گیانیان لەدەست داوە بەهۆی نزیکبوونەوەی شەڕلە دەوروبەری بەندیخانەکەیان لە شاری حەلەب لە نێوان رژێمی بەشار ئەسەد و سوپای ئازادی سوریا، رێکخراوەکەی مافی مرۆڤ ئەوەشی راگەیاند رەوشی بەندکراوەکان زۆر مەترسیدارە، بەهۆی کەمبوونەوەی پێداویستییەکانی تەندروستی و خوراک، تەنها دوینێ 3لە بەندکراوەکان بەهۆی تووشبونیان بەنەخۆشی سیلەوە و دواتر نەبوونی داودەرمان گیانیان سپاردووە، وەک رێکخراوەکەی مافی مرۆڤ سوریا رایگەیاند؛ ئەگەر رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نێودەوڵەتی زوو فریای ئەو بەندیخانەیەی شاری حەلهب نەکەون، ئەگەری گیان لەدەست دانی زۆربەی قوربانیەکان لە ئارادایە.




