٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندانەکان لە بەرازیل بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

به‌رازیل–KDP.info/ خۆپیشاندانەکان لە بەرازیل درێژەی هەیە، سەرەڕای پاشگەزبوونەوەی حکوومەت لە داواکاری پێشووی بە زیادکردنی کرێ هاتوچۆی گشتی لە وڵاتدا ، خۆپیشاندەران لە نایترۆی باشوری رۆژهەڵاتی بەرازیل رووبەرووی پۆلیس بوونەوە کە ئامانجیان بوو رێگای سەرەکی پردی نێوان شارەکەیان و پایتەختی بەرازیل ریۆدی جانیرۆ دابخەن و لەبەرامبەردا پۆلیس گازی فرمێسک رێژەی بەکارهێناو خۆپێشاندانەکەی بڵاوە پێکرد، وەک پۆلیسی شارەکە رایگەیاند : ژمارەی خۆپیشاندەران نزیکەی ٧ هەزار کەس بووە و لە نیویدا بەسەدان لەخۆپیشاندەران  بە شکاندنی بانکەکان و تێکشکاندنی پاسەکانی نەفەر هەڵگر، تۆمەتبارکراون، شایەنی باسە بەهۆی بریاری حکوومەت بە زیادکردنی کرێ هاتووچۆی گشتی  لەو وڵاتەدا لە چەندین شاری بەرازیل خۆپیشاندانی جەماوەری کرا،  کە ماوەی 10رۆژە بەردەوامە و زیانی زۆری بەناوچەکان گەیاندووە. 

هەواڵی پەیوەندیدار