كێشه ده‌كه‌وێته نێوان سه‌درییه‌كانه‌وه

زیقار -KDP.info/ له‌سه‌ر دروستبوونی حكوومه‌تێكی ناوخۆیی له زیقار كێشه ده‌كه‌وێته ناو لیسی ئه‌حراری سه‌ر به سه‌درییه‌كان و چه‌ند ئه‌ندامێكیش له‌و لیسته ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه.
لیستی ئه‌حراری سه‌ر به سه‌درییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئاشكرای دەكەن چه‌ند ئه‌ندامێكییان له پۆستی حكوومه‌تی دوور خسته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی خیانه‌تكردن لێیان، له‌مباره‌وه سه‌رۆكی لیستی ئه‌حرار له پارێزگای زیقار بۆ المدی پریس گوتی : هه‌ریه‌كه له حوسێن عیوس و حوسێن سندی ده‌ستیان له پۆستی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه كێشاوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش له لیستی ئه‌حرار دووریان ده‌خه‌ینه‌وه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی لیستی ئه‌حرار ئه‌وه‌یه كه داوای حكوومه‌تێكی ناوخۆدی له زیقار كردووه و ئێستم به تۆمه‌تی هاوكاری مالیكی چه‌ند ئه‌ندامێكیان دوور خراونه‌ته‌وه.




