سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته رووسیا و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی لێكرا

دوێنێ ئێواره به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمى گه‌یشته سان بیتروسبۆرگ له وڵاتی رووسیا و له فرۆكه‌خانه له‌لایه‌ن شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیای فیدرال و ئیسماعیل شه‌فیق باڵیۆزی عیراقی فیدرال له رووسیا و ئاسۆ جه‌نگی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له رووسیا پێشوازی لێكرا و وابریاره سبه‌ینی له كۆڕبه‌ندی ئابووری بیترۆسبۆرگ هاوشانی سه‌رۆك و سه‌روك وه‌زیرانی چه‌ندین وولاتی جیهان به‌شداری بكات.
ئه‌و شانده‌ی یاروه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له‌م سه‌ردانه‌دا پێكهاتووه له به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین راوێژكار.




