زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاره‌كانى عێراق رویدا

بەغدا- KDP.info/له چه‌ندپارێزگایه‌كى عێراق زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌روویدا و ئامارى قورانى ته‌قینه‌وه‌كانیش رانه‌گه‌یه‌نراوه. ئه‌مڕۆ 20/6/2013 له پارێزگاى موسڵ و به‌غدا چه‌ند پارێزگایه‌كى دیكه لە عێراق و شاری کەرکووک زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه روویدا. له پارێزگاى موسڵ زیاد له 10 ته‌قینه‌وه ئه‌نجام درا و به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، به‌ڵام كارى كردۆته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆى ئه‌و پارێزگایه. هاوكات سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستە ژماره‌ى قوربانی ته‌قینه‌وه‌كانى شارەکانی عێراق و شاری کەرکووک نه‌زانراوه.




