سه‌رۆكی كوردستان سڵاو بۆ چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه ده‌نێرێ

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك سڵاو بۆ چوار ئه‌فسه‌ری كورد ده‌نێرێ كه له ساڵی 1947 و دوای نه‌مانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و چوونی بارزانی نه‌مر به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت چوار ئه‌فسه‌ری كورد گه‌ڕانه‌وه عێراق به‌ڵام له‌لایه‌ن رژێمی پاشایه‌تی ئه‌وسای عێراق له سێداره‌دران.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئه‌مرو ١٩/٦ رۆژی شهیدکردنی چوار ئه‌فسه‌ری قاره‌مانه: عزت عه‌بدوالعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یرولڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی. رژێمی پاشایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق، هه‌ر له گه‌ڵ په‌رینه‌وه‌ی بارزانی و هه‌ڤالانی له روباری ئاراز له ساڵی ١٩٤٧، وای زانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان کۆتایی پێهات و ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی له سێداره‌دا. سلاو بۆ گیانی پاکی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان و هه‌موو جیهان.




