دانوستانەکەی نێوان ئەمەریکا و تالیبان نەکرا

دەوحە – KDP.info / دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و بزووتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان کە وا بریار بوو ئەمرۆ پێنچشەممە لە دەوحەی قەتەر بەرێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخراو و بەرێوە نەچوو، سەرچاوەیەکی دبلۆماسی ئەمەریکا بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی راگەیاند : کۆبوونەوەکەی نێوان نوێنەرانی تالیبان و ئەمەریکا لەدەوحە دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە ، هاوکات ئەوەشی راگەیاند کە رەزامەندی ئەمەریکا بۆکردنەوەی فەرمی نووسینگەی بزووتنەوەی تالیبان لە دەوحە بەمانای ددانپێدانانی بەو بزووتنەوە چەکدارییە توندرەوە نییە، لای خۆشییەوە دیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: لەسەرەتای دەستپێکی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەمەریکا و تالیبان دا حکومەتەکەی لەنزیکەوە ئاگادارە و بەتووندی پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتەوای لە ئەفغانستان دەکات.




