٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەعفەر ئیمینكی: هەمیشە خواستی سەرۆك بارزانی وا بووە كە سەرۆك تاڵەبانی لە بەغدا ڕۆڵی ناوبژیوان بگێڕێت

سەرچاوە: KDP.info

جەعفەر ئیمینكی گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی "هەولێر" ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەڵوێستی سەرۆككۆمار لە مەسەلەی وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق و مەسەلەكانی دیكەیشدا مایەی ستاییشە.

گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند:" ئێمە ستاییشی ڕۆڵی سەرۆككۆمار بەڕێز مام جەلال دەكەین. ئێمە دەڵێن: حیكمەتی مام جەلال هەموو كات پێویستە. سوپاسی دەكەین كە دەیەوێ كێشەكان هێور بكاتەوە، بۆ ئەوەی تەشەنە نەكەن، ئێمە نامانەوێ لە نێوان كورد و عەرەبدا گرفتەكان تەشەنە بكەن، هەرگیز نامانەوێ ببێتە دابڕان و لێكترزان لە نێوان هاوپەیمانیی نیشتیمانی و شیعەدا، چونكە ئەمانە زۆر مەترسییان هەیە. نامانەوێ ڕەنگدانەوەی هەبێ یان كاردانەوەی دەروونیی بۆ هاووڵاتیان لەسەر شەقام هەبێ، بۆیە پێویستە هێور بكرێتەوە. بەڵام بەداخەوە بەڕێز نوری مالیكی و كەسانی دیكە لە دەوڵەتی یاسا، دەیانەوێ داواكارییەكانی ئێمە بە شێوەیەك كاردانەوەی هەبێ لە شەقام، كە مەسەلەكە پێوەندی بە دوژمنایەتیكردنی كورد و شیعەوە هەیە.

جەعفەر ئیمینكی هەروەها گوتی: هەمیشە خواستی سەرۆك بارزانی بووە كە سەرۆك مام جەلال لە بەغدا ڕۆڵی ناوبژیوانێك ببینێ لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا، هیچ كات سەرۆك بارزانی داوایەكی شەخسی نەبووە،

لەبارەی بەردەوامبوونی هەوڵەكانیش بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی لەوەكردۆتەوە كە هەوڵەكان لە لادان لە ڕێككەوتننامەكان و پابەندنەبوونە بە دەستوور و تەوافوق و شەراكەتی سیاسییەوە, هەر لەبەر ئەوەیە كە داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی دەكرێت و هەوڵەكانیش بەردەوامن و سەركەوتنیش بەدەست دەهێنێت.

ئیمینكی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە كە گوایە یەكێتی لەژێر فشاری ئێراندا لەگەڵ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی نەبێت و پارتییش بە فشاری توركیا پێداگیریی لەسەر ئەو مەسەلەیە بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار