٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەڵمانیا: توركیمان لە نێو یەكێتی ئەورووپادا نایەوێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەلمانیا- KDP.info/هەر دوو پارتی یەكێتی كۆمەڵایەتی مەسیحی و یەكێتی دیموكراتی مەسیحی ئەڵمانیا وەكو پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە بە هیچ شێوەیەك رازی نابن توركیا ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی توركی بڵاویكردۆتەوە كە هەر دوو پارتی یەكێتی كۆمەڵایەتی و یەكێتی دیموكراتیكی مەسیحی  سەرەكەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا لە سەر دژایەتی كردنی ئەندام بوونی توركیا لە یەكێتی ئەورووپا دارشتووە و بەڵێنی ئەوە دەدەن كە ئەگەر ببن بە دەسەڵات ئەوا بە هیچ شێوەیەك قەبووڵ ناكەن كە توركیا ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا.

ئەم دوو پارتە ئاماژەیان بەوە كردووە كە توركیا تا ئێستە هیچ یەك لە پیوانە دیموكراتیكەكانی یەكێتی ئەورووپای جێبەجێ نەكردووە بۆیە ئەگەر توركیا بەمجۆرە ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا ئەوا لە داهاتوودا دەبێتە هۆكاری كێشە و نائارامی لە ئەورووپادا بۆیە قەبووڵ ناكەن توركیا ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار