دادگای بەریتانیا ئابلووقەكانی سەر بانكی ملەتی ئێرانی رەتكردەوە

لەندەن- KDP.info / دوای ئەوەی دادگای گشتی یەكێتی ئەورووپا بڕیاری بۆ سەپاندنی ئابلووقە لە سەر بانكی ملەتی ئێرانی دەركرد و وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەورووپاش دەستیان بە جێبەجێ كردنی ئەم بڕیارە كرد. دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم ئابلووقانەی دەركرد.
لەمبارەیەوە كاناڵی بی بی سی، شەوی چوارشەممە رایگەیاند كە لە ساڵی 2009یەوە تا ئەمڕۆ دەوڵەتی بەریتانیا بە هۆی هاوكاریكردنی بانكی ملەتی ئێران بۆ گواستنەوەی ئامرازی پێویست بۆ پیتاندنی یورانیۆم، بە بڕیاری دادگای یەكێتی ئەورووپا لە ئابلووقەی لە سەر ئەم بانكە داناوە، بەڵام رۆژی چوارشەممە دادگای باڵای بەریتانیا ئەم بڕیارەی حكوومەتی رەتكردەوە.
دادوەری دادگای باڵای بەریتانیا دادوەر جاناتان سامشن رایگەیاندووە كە هیچ بنەمایەكی بڕیاری حكوومەتی بەریتانیا بۆ سەپاندنی ئابلووقە لە سەر بانكی ملەتی نییە، بۆیە ئەم بڕیارە لە لایەن دادگاوە رەتدەكرێتەوە.
هاوكات بەرپرسێكی بانكی ناوبراویش ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم بانكە سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لە دژی حكوومەتی بەریتانیا و داوای قەرەبووكردنەوە لە بەریتانیا دەكات.




