٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە توركیا میدیای مەدەنی قەدەغە ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-  KDP.info/ وەزیری گەیاندنی حكوومەتی توركیا بن عەلی یەڵدرێم رایگەیاند كە  ئەو دەنگۆیانەی كە وا باسی قەدەغەكردنی میدیا مەدەنییەكان بە تایبەتی فەیس بووك و تویتەر لە توركیا دەكەن,دوورن لە راستی.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تورك پرێس بڵاویكردۆتەوە كە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی قەدەغەكردنی فەیس بووك و تویتەر لە توركیا بە هۆی ئەوەیەوە كە لە خۆپیشاندانەكانی توركیادا رۆلی خراپیان گێڕاوە، رۆژی چوارشەممە وەزیری گەیاندنی توركیا بن عەلی یەڵدرێم رایگەیاندووە كە ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستی و هیچ جۆرە بڕیارێكی حكوومەتی توركیا بۆ قەدەغەكردنی میدیا مەدەنییەكان نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەت بڕیاری  دەستگیركردنی ئەو كەس و لایەنانە داوە كە ئەو میدیایانەیان خراپ بەكارهێناوە، بەڵام هیچ جۆرە بریارێك بۆ قەدەغەكردنی ئەم میدیایانە لە ئارادا نییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار