سەندیكا جیهانییەكان بۆ پشتگیری كردنی خۆپێشاندانەكانی تەقسیم خۆپێشاندان دەكەن

ئەستەنبۆڵ- kdp.info/ هەر یەك لە كونفەدراسیۆنی سەندیكاكانی جیهان، كونفەدراسیۆنی سەندیكاكانی خۆراكی جیهانی و كونفەدراسیۆنی گواستنەوەی جیهانی رۆژی چوار شەممە لە راگەێندراوێكی هاوبەشدا بڕیاریان داوە بە مەبەستی پشتگیریكردنی خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم و پاركی گەزی دەست بە خۆپیشاندان بكەن.
لەمبارەیەوە ئاژانسی دوغان خەبەر ئاژانسی توركی بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی چوارشەممە، سێ سەندیكای ناوداری جیهان كە خاوەن زیاتر لە 170 ملیۆن ئەندامن، بڕیاریان داوە كە بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم لە 158 وڵاتدا دەست بە خۆپیشاندانی جەماوەری بكەن.
بە پێی ئەو راگەیندراوە هاوبەشە بڕیارە ئەم خۆپیشاندانانە لە رۆژی 21ی ئەم مانگە دەست پێ بكەن و لە رۆژی 22ی مانگدا كۆتاییان پێ بێت.




