هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاریا له چه‌ندین بواردا هاوكارى ده‌كه‌ن

سه‌رله‌بانیى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 19ى حوزه‌یرانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له د. تیبۆر زاتماری؛ باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق كرد كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له عیراق، بۆ جارى یه‌كه‌مه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له دیدارێكدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاریا، به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا مایه‌ى بایه‌خن خرانه به‌ر باس و داكۆكییان له خواستى هه‌ردوولا بۆ كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى زیاترى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و بواره‌كانى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له كه‌رته جیاجیاكاندا كرده‌وه.
باڵیۆزى هه‌نگاریا له عیراق ڕایگه‌یاند ووڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ كونسلخانه‌یه‌كى گشتى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا له پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌یدان و هیواى خواست له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار بێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى خۆى له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاسانكردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ولێر و بۆداپێستدا بگێڕێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه له چه‌ندین كه‌رتى جیاوازى وه‌ك ووزه و سامانه سروشتییه‌كان، ته‌ندروستى و چاودێریى پزیشكى، خوێندنى باڵا و هاوكاریى نێوان زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاریا، سیسته‌مى دادوه‌رى و كارى داكاگان، بازرگانى و ئابوورى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا؛ په‌یوه‌ندى و هاوكاریى زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا بكات و ئاماده‌یى پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌كى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕى.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزى هه‌نگاریا له عیراق خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به گرنگییه‌كى زۆره‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان و كارى كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێم، به تایبه‌تیش له بوارى به‌رهه‌مێنانى نه‌وت و هاوكاریى ووزه‌دا. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌نگاریا ئاماده‌یه له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا كه بۆ پێشخستنى داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێویستن، به پێشكه‌شكردنى شاره‌زایى و ئه‌زموون و پسپۆڕى، هاوكارى بكات.




